سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه گفتوگۆكانی هه‌ینی له نێوان تاران و واشنتن زۆرباش بوون، ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شاندی واشنتن و تاران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی سوڵتاننشینی عومان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به دانوستاندنه‌كان كرده‌وه. هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی به ڕێژی 25% به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، واژوو كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له چوونی بۆ نێو فڕۆكه و گه‌شتكردنی بۆ مارالاگۆ له فلۆریدا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی كۆتایی هه‌فته به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، گفتوگۆی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام دا، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران زۆر سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به دانیشتن و گرتنه‌به‌ری ڕێی دیپلۆماسی، بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانیش له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه جارێكی تر كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ به‌رده‌وام له فشار خستنه‌سه‌ر ئێران و هۆشداری به تاران دایه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كان زۆر قورس و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی به ڕێژه‌ی 25% به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، واژوو كردووه، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی واشنتن و تاران له‌لایه‌كه‌وه گه‌یشتوون به لووتكه و له لایه‌كی تره‌وه‌یش گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه نه‌بوونه‌ته هۆی خاوكردنی گرژیییهكان، به‌ڵكو وه‌ك دوا ده‌رفه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێ كه به كۆماری ئیسلامی ئێران دراوه.