بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو له نێوان سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م دیداره له كاتێكی هه‌ستیاره و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستی به دانیشتن كردوه و عێراقیش ململانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و سووره له‌سه‌ر كاندیدبوونی مالیكی، میدیاكانیش نایشارنه‌وه، كه دۆسیه‌ی عێراق و ئێران كارنامه‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه له‌ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌كسیۆس"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نه‌تانیاهۆ به وریاییه‌كی زۆره‌وه له ڕێڕه‌وی دانوستاندنه‌كانی نێان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه تره‌مپ بگات به ڕێككه‌وتن و په‌شیمان بێته‌وه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و به‌ربه‌ستی گه‌وره‌یش نه‌خاته به‌رده‌م به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و كۆتایی به هه‌ژموونی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لبنان نه‌هێنێت.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ترسی نه‌تانیاهۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی تره‌مپ هه‌ڕه‌مه‌كیانه هاوشێوه‌ی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆبووه‌وه، به‌هه‌مانشێوه خۆیشی له‌گه‌ڵ سه‌رانی تاران دابنیشێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌كسیۆس كه‌وتووه، هه‌ژموونی ئێران و دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن، دۆسیه‌ی میلشیا چه‌كداه‌كان و ئاسایشی بنكه و سه‌ربازانی ئه‌مه‌یكا له ناوچه‌كه و داهاتووی مانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سنوورداركردنی ڕۆڵی ئێران له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ی تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ ده‌بن.