سوپای پاسداران رای گەیاند، 11 ئەندامی پژاكیان لە ناو پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتووە، تا ئێستەیش پەژاك هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زاری فەرماندەی قەرارگەی نەجەفی ئەشرەفی سەربە سوپای پاسداران بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانیان لە كرماشان 11 ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)یان گرتووە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هیچ ئاماژەیەكی بە كات و چۆنیەتیی گرتنی ئەو كەسانە نەكردووە.تا ئێستەش پژاك هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران لە دوای خۆپێشاندانەكانەوە سەتان كەسیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر گرتووە، بەشێكی زۆریانی بەناوی ئەندامی حزب و دژبەرەكانی كۆماری ئیسلامی و بەشێكیشیانی بەتۆمەتی سیخوری بۆ ئیسرائیل گرتووە.