هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق رێگریى له مانگرتنى بازرگان و دوكانداران ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه له‌سه‌ر دوكانده‌كان لاده‌به‌ن كه ئاماژه‌یه بۆ بایكۆت و ناڕه‌زایى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى شوبات، به‌ر له نیوه‌ڕۆ ناڕه‌زایى بازرگان و كاسبكاران له به‌غدا به‌ڕێوه چوو. وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژى زیادكردنى باج به‌شێكى زۆر له دوكان و كۆگه بازرگانییه‌كان داخران. به‌ڵام وه‌ك میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه، هێزێكى ته‌ناهى چوونه‌ته سه‌ر دوكانه داخراوه‌كان و هه‌موو ئه‌و هێما و تابلۆ و لافیتانه‌یان لابردووه، كه ئاماژه به بایكۆتى بازرگانان ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له به‌رى ره‌سافه له به‌غدا كه به شاده‌مارى بازرگانى به‌غدا داده‌نرێت، زۆر له دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان دایانخستووه، به‌تایبه‌تى به بازاڕى جه‌میله، شۆرجه، باب شه‌رقى، بازاڕى به‌غدا و شه‌قامى روبه‌یعى و ناوچه‌ى كه‌ڕاده و چه‌ندان شوێنى تر.
پاساوى هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌وه بووه، ئه‌وانه مۆڵه‌تى رێكخستنى ناڕه‌زاییان نه‌بووه.
له ماوه‌ى رابردوودا حكوومه‌تى عێراق بڕیارى دا، باجى سه‌ر زۆربه‌ى شتومه‌كه هاورده‌كراوه‌كان زیاد بكات به پاساوى هاندانى به‌رهه‌مى ناوخۆ و زیادكردنى داهاتى نانه‌وتى.