فاتیح ئه‌ربه‌كان سه‌رۆكى حزبى "ره‌فاى نوێ" ئاشكراى كرد، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا خۆى كاندید ده‌كات و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، هه‌شتى شوباتی 2026، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فاتیح ئه‌ربه‌كان كوڕى سه‌ركرده‌ى پێشووى توركیا نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان، بڕیارى داوه خۆى كاندید بكات و له هه‌ڵبژاردنى 2028 كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات.
فاتیح بڕواى وایه كۆمه‌ڵگه‌ى توركیا به‌دواى شوێنگره‌وه ده‌گه‌ڕێت و چیتر نایه‌وێ ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار بێت و جه‌هه‌په‌یش گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆن بێت، بۆیه ده‌ڵێ، "من هه‌وڵ ده‌ده‌م رێگه‌ى سێیه‌م بدۆزمه‌وه".
فاتیح ئه‌ربه‌كان باسى له‌وه كردووه، ده‌توانێ ئه‌م رێگه‌یه بگرێته‌به‌ر، چونكه "30%ی ده‌نگده‌رانى توركیا كه‌سانى دوودڵن". ئێسته‌یش پارتى ره‌فاى نوێ ده‌ستى به دانوستان كردووه بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارته‌كانى تر‌ى وه‌ك پارتى ره‌فا كه مه‌حموود یه‌ركان سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراسى و پێشكه‌وتن كه عه‌لى باباجان سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، پارتى ئاینده كه حزبه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵووه.
پارتى ره‌فاى نوێ یان "سه‌رله‌نوێ ره‌فا" Yeniden Refah Partisi، كه به كورتكراوه‌ى YRP ده‌ناسرێت، له ساڵى 2018 دامه‌زراوه و سه‌رۆكه‌كه‌ى فاتیح ئه‌ربه‌كانه كه كوڕى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى توركیا، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانه.