بۆ كاری فڕۆكەخانەكان شاندێكی دیمەشق گەیشتنە قامیشلۆ

:: PM:04:41:08/02/2026 ‌
بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاروباری فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان، شاندێكی حكوومەتی كاتی سووریا گەیشتنە قامیشلۆ. 

پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، شاندی حكوومەتی سووریا گەیشتە فڕۆكەخانەی قامشلۆ و مەروان عەلی، بەرپرسی ئاسایشی حەسەكە سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات.

وەك ئەوەی زانیاری بڵاو كراوەتەوە كە شاندەكە كار بۆ بەكارخستنەوەی فرۆكەخانەكە دەكات كە بڕیارە فرۆكەخانەی قامشلۆ بچیتەوە سەر دەسەڵاتی فرۆكەوانی دیمەشق.

ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنی ئیلهام ئەحمەد بەشێكی تری رێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتی سووریای ئاشكرا كردبوو رای گەیاند، فیرقە و لیوای نوێ لە حەسەكە و كۆبانێ دروست دەكرێن و ژنان ڕۆڵی تێدا دەبینن، پارێزگاری حەسەكە دیاری كراوە و گفتوگۆ لەسەر دەروازە سنوورییەكان و زمان بەردەوامە و لیژنەیەكیش بۆ نووسینەوەی دەستوور پێكدەهێنرێت.



وشە - وشه‌