هه‌تا ئێسته نوورى مالیكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا له په‌رله‌مانى عێراق سوێندى یاسایى نه‌خواردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى عێراقیش ده‌ستبه‌ردارى ئه‌ندامێتى بوو. كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له شوێنى سوودانى حه‌سه‌نین قاسم خه‌فاجى دانا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى شوبات
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له شوێنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، وازى له كورسییه‌كه‌ى په‌رله‌مان هێنا و له شوێنى ئه‌و حه‌سه‌نین قاسم خه‌فاجى دانرا. له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مان كه له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو به‌ڕێوه چوو. سوودانى 92 هه‌زار ده‌نگى هێنا، هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یش كه خۆى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 400 هه‌زار ده‌نگى هێنا و بوونه خاوه‌نى 46 كورسى.
جیا له سوودانى تا ئێسته نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له په‌رله‌مان سوێندى یاسایى نه‌خواردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ویش بۆ كه‌سێكى تر له هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى كورسییه‌كه‌ى بێت.