ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیۆز بڵاوى كردووه‌ته‌وه میلیشیاكانى نوجه‌با و به‌در و حزبوڵا له عێراق به هه‌زاران چه‌كدارى نوێیان ناونووس كردووه به ناوى دژایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و به‌رگریكردن له ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى شوبات، ماڵپه‌ڕى
یۆرۆنیوز له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، میلیشیاكانى نوجه‌با و به‌در و حزبوڵا له عێراق ده‌ستیان به ناونووسكردنى خۆبه‌خشه‌كان كردووه، به ناوى به‌رگریكردن له ئێران و دژایه‌تى ئه‌مه‌ریكا. له‌وانه ئاماژه‌ى بۆ رێكخراوى به‌در كردووه كه چوار هه‌زار و 947 كه‌سى ناونووس كردووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وروپیه باسى له‌وه‌یش كردووه، ئه‌و ناوانه بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌رزركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات و بخرێنه ریزى میلیشیاكان.