بزووتنه‌وه‌ى سادقوون كه باڵى سیاسیی میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه، له راگه‌یەنراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئاساییه بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت و ده‌شڵێ، "گرنگ ئه‌وه‌یه پارێزگارى له یه‌كگرتووی چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بكرێت".
ماوه‌یه‌كه گرژی و شه‌ڕێكى راگه‌یاندن كه‌وتووه‌ته نێوان عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتیى عه‌سائیب به كاندیدبوونى مالیكى رازی نییه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، هه‌شتى شوباتی 2026، بزووتنه‌وه‌ى سادقوون
راگه‌یەنراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و به‌یاننامه و راگه‌یەنراوانه كردووه كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئاساییه بۆچوونى جیاواز له سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت، "به‌ڵام ده‌بێت دوور بێت له تۆمه‌تباركردنى ناڕه‌وا".
جیا له‌وه‌یش، سادقوون دووپات له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنى یه‌كگرتوویى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كاته‌وه.
به‌هۆى كاندیدبوونى مالیكى، ناكۆكییه‌كى توند له‌نێو لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه، هه‌ر یه‌كه له هاوپه‌یمانیى خه‌ده‌مات، سادقوون، ره‌وتى حیكمه و هاوپه‌یمانیى نه‌سر دژ به كاندیدبوونى مالیكین، له به‌رانبه‌ردا به‌در، ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانیى ته‌سیم و هاوپه‌یمانى ئه‌ساس له‌گه‌ڵ كاندیدبوونى مالیكین.