لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووریی دەوڵەت، بڕیاری زیادكردنی تاریفەی گومرگی بۆ كاڵا هێنراوەكان لە دەروازە سنووری و بەندەركان دا، ئەوەش گوشاری خستە سەر بازرگانان، جیا لە گرانبوونی نرخی كاڵاكان لەسەر هاووڵاتییان و دروستبوونی ناڕەزایەتیی فرەوان، پەرلەمان داوای دواخستنی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكات.
لە
نووسراوێكی هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ حكوومەتی عێراق، داوای وەستانی جێبەجێكردن و كاركردنی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 957ی ساڵی 2025 بۆ ماوەی 90 رۆژ كرد، ئەوەش بە مەبەستی چاوخشاندنەوە بە تاریفەی گومرگی، جیا لە زیادكردنی رێژەی 5% بۆ هەندێك مادەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، داوای كرد رسووماتی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی هایبرێد لە 15% بۆ 5% كەم بكرێتەوە، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ ژینگە و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی بەنزین.
بەیانی ئەمڕۆ دەیان بازرگان و خاوەن دوكان لە بەغدا لەبەردەم تەلاری دەستەی گەمرگ خۆپێشاندانیان ساز كرد و دژی زیادكردنی تاریفەی گومرگی گرد بوونەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی حكوومەت یان هەمواركردنەوەیان كرد بەو شێوەی لەگەڵ دۆخی بازاڕ بێتە گونجان.