پێشبینی ده‌كرێ كه به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی له عێراق چه‌ند مانگێكی تر بخایه‌نێت، به‌هۆی ئاڵۆزی و لێكنهگهیشتنی لایه‌نه‌كانی سیاسی له پرسی دیاریكردنی كه‌سێك وه‌ك سهركۆمار و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو، ئه‌و ئاڵۆزییانهیش وایكردووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بوه‌ستن و له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پێكهێنانی حكوومه‌ت شكست بهێنێت، چونكه پێوه‌سته به سروشتی كۆتاییهاتنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری به‌یه‌كدادانی واشنتن و تاران، له‌لایه‌نی تره‌وه لایه‌نه‌كانی سیاسی به تایبه‌ت شیه د‌رك به قه‌باره‌ی كاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی پێشبینییه سیاسییه‌كان، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێویستی به كاتی درێژتره وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كرا.
هه‌رچه‌نده له ڕۆژی یه‌كشه‌م هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و هاوكات دوێنێ دانیشتنی په‌رله‌مان جارێكی تر بۆ كاتی تر دواخرایه‌وه، ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه دۆخه‌كه چه‌قبه‌ستووه و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه‌كانی كورد و شیعه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سهركۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو كاتی زیاتری پێویسته.
شیعه‌كان به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا له كاندیدبوونه‌وه‌ی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ دانانی شوێنگرهوهیهكن بۆ مالیكی تا خۆیان له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن، به‌شێكی تر ئه‌مه به ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری ناوخۆی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه ناو ده‌به‌ن، بۆیه سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاندیدبوونی نووری مالیكی.