ماڵپەڕی یۆرۆنیۆز وردەكاریی پێوەندیی مونا یوڵ باڵوێزی نەرویج لە عێراق و ئوردن بڵاو دەكاتەوە و دەڵێ، "ئیسپتین 10 ملیۆن دۆلاری بۆ منداڵەكانی ئەوان تەرخان كردووە". مونا و هاوسەرەكەیشی پێوەندیی خۆیان لەگەڵ جیفری ئیپستین بە "هەڵەی كوشندە" وەسف دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 10ی شوبات، ماڵپەڕی یۆرۆنیوز وردەكاریی پێوەندیی مونا یۆڵ "Mona Juul" باڵوێزی نەرویج لە عێراق و ئوردن بڵاو دەكاتەوە، بەگوێرەی وردەكارییەكان ئەو ژنە پێوەندیی لەگەڵ جیفری ئیپستین ملیاردێری ئەمەریكی هەبووە، كە بە ئابڕووچوونی سێكسی و دەستدرێژی تۆمەتبارە و لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریكا بەڵگەكانی بڵاو كراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی یۆرۆنیوز، چەندان جار مونا و هاوسەرەكەی پێوەندییان بە ئیپستین كردووە و تەنانەت ئەو پیاوە 10 ملیۆن دۆلاری وەك میرات بۆ منداڵەكانی مونا و هاوسەرەكەی جێهێشتووە.
هەردوو دیپلۆماتكار مونا و هاوسەرەكەی پەشیمانیی خۆیان دەربڕیوە و دووپاتیان كردووەتەوە، دیداری ئەوان لەگەڵ ئیسپتین لە چوارچێوەی كاری دیپلۆماسی بووە و هەفتەی داهاتوویش ددانپێنانی خۆیان بە حكوومەتی نەرویج دەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "ناكرێت جارێكی تر لە كاری دیپلۆماسیی هەستیار متمانە بەم دووانە بكرێت".