سوپای ئیسرائیل بە زمانی فارسی داوای هاوكاری لە ئێرانییەكان دەكات

:: PM:05:24:12/02/2026 ‌
سوپای ئیسرائیل پەیامێكی بە زمانی فارسی بەناوی گوتەبێژەكەی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا داوا دەكات بە هەر جۆرێك بێت هاوكاری سوپای ئیسرائیل بكەن و پێوەندی لەگەڵ بگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 12ی شوباتی 2026، ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی بڵاوی كردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل پەیامێكی بە زمانی فارسی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "داوا لە هاووڵاتیانی نیشتمانپەروەری ئێران دەكەین، چاودێری كەناڵە فەرمییەكانی ئێمە بن، بۆ هەر جۆرێك لە جۆرەكانی هاوكاری پێوەندیمان لەگەڵ بگرن".

ئەمە لە كاتێكدایە سوپای ئیسرائیل رای گەیاند، هێزێكی جەنگاوەری نوێی دانەوە، ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل ئەم هێزە بە ژمارەیەكی نوێ دەزانێ‌ بۆ ئامادەبوونی ئیسرائیل لە هەر جەنگێكی لەگەڵ ئێران. 

لە هاوینی ساڵی رابردوودا بۆ ماوەی 12 رۆژ جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران رووی دا، بە رووداوەكانی جەنگەكە دەركەوت كە ئیسرائیل لەسەر چەندان ئاست ئێرانی هاك كردووە، ئێرانیش نكوڵی لەمە ناكات و بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سەتان كەسی گرتووە.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل