رووسیا: بایكۆتی كۆبوونەوەكەی ترەمپ دەكەین

:: PM:06:29:12/02/2026 ‌
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، وڵاتەكەی بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی دەكات كە بە چاودێری ترەمپ لە واشنتن بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی شوبات، ماریا زاخارۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی هیچ شاندێك رەوانەی واشنتن ناكات بۆ بەشداربوون لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی كە 19ی ئەم مانگە بە سەرۆكایەتی ترەمپ بەڕێوە دەچێت.

زاخارۆڤا گوتی، "رووسیا بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ناكات، ئێستەیش كار دەكەین بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەو دەسپێشخەرییە گەلاڵە بكەین".

ئەنجوومەنی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی دۆسەی غەزە لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە پێكهێنراوە و چەندان وڵات تێیدا بەشدارن، جگە لە رووسیا پێشتر ئیتاڵیا رای گەیاند دەستوورەكەی رێگە نادات بچێتە ناو ئەو ئەنجوومەنەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل