نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام ئەلیێڤ کۆ بوونەوە

:: PM:03:39:13/02/2026 ‌
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆ بوونەوە و دووپاتییان لە پەرەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکان کردەوە، هاوکات پرسی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی شوباتی 2026، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پێوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا دووپاتییان لە گرنگیی بەهێزکردنی پێوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوە.



وشە - پۆڵا مەحموود