رووسیا : بە دووری نازانین ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ئێران

:: PM:04:19:13/02/2026 ‌
سێرگی ریابكۆڤ بریكاری وەزیری دەرەوەی رووسیا دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی بە دووری نازانێت ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ئێران و دەشڵێ‌، "ئەمە لێكەوتەی خراپی بۆ سەقامگیری ناوچەكە و سیستەمی نێودەوڵەتی دەبێت".

ئەمڕۆ هەینی 13ی شوبات رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لێدوانی سێرگی ریابكۆڤی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ‌، "ئەگەری هەیە ئەمەریكا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە دژی ئێران ئەنجام بدات".

ریابكۆڤ دەشڵێ‌، "گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەڵكشاندایەو ئەمەریكییەكان ژمارەیەكی زۆر لە سیستەمی هێرشكردنیان بڵاوكردووەتەوە رۆژانە هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكەن و هەوڵ دەدەن سەقامگیری سیاسی لە ئێران تێكبدەن، ئەمەیش مایەی نیگەرانییە، ئەنجامدانی ئۆراسیۆنێكی تری سەربازی بە دوور نازانین".

دووپاتیشی دەكاتەوە هەر كارێكی لەو جۆرەی ئەمەریكا ئەوا لێكەوتەی خراپی بۆ سەر ناوچەكە و سیستەمی نێودەوڵەتی دەبێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل