لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە و پێکەوە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی 13ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە
له راگهینراوێكى سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان هاتووه، لە دیدارەکەدا هەردوولا گرنگیی پاراستنی ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان دووپات کردەوە.
هەروەها باسیان لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان دووپات کردەوە.