به‌گوێره‌ى راگهینراوێكى هه‌سه‌ده له كۆبوونه‌وه‌ى ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا، رۆبیۆ دووپاتى له‌سه‌ر زامنكردنى مافى كورد و درووز كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات له میونشن ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكى پێوه‌ندییه‌كانى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا كۆبووه‌وه.
له راگهینراوێكى هه‌سه‌ده هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه باس له مه‌سه‌له‌ى یه‌كخستن و زامنكردنى مافى پێكهاته‌كانى سووریا له پرۆسه‌ى سیاسى كرایه‌وه، به‌ر له هه‌موویان كورد و درووز. هه‌روه‌ها باس له گرنگى به‌رده‌وامبوونى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كراوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك تره‌مپ دۆسیه‌ى سووریا و پرۆسه‌ى یه‌كخستن و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كانى له پێشه‌كى گرنگییه‌كانى خۆى داده‌نێت.