به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاند، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه، بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ جه‌نگێكی چه‌ند هه‌فته‌یی ته‌واوبوون و چاوه‌ڕوان فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكان، له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی فه‌رمان له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه گورز له ئێران ده‌وه‌شێنن.
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاژانسی
ڕۆیته‌رز دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دۆخێكی هه‌ستیار هه‌یه بۆ پلاندانان كه خۆی له مه‌ترسی ئه‌وه ده‌بینێته‌وه، ئاماده‌كارییه‌كان ببن به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی چه‌ند هه‌فته‌یی دژی ئێران ته‌واو كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆیته‌رز پشتڕاستیان كرده‌وه، كه گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو 17ی شوبات/فێبرایه‌ر له ژنێفی سویسڕا ئه‌نجام ده‌درێ و شاندی ئه‌مه‌ریكی دووباره له ستیڤ ویتكۆف و جه‌رید كۆشنه‌ر پێكدێن و به‌یانی ڕۆژی سێشه‌م له ژنێف چاویان به شاندی تاران ده‌كه‌وێت.
تا ئێسته گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، كه ئاخۆ به ڕێی دیپلۆماسی ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن و گرژییه‌كان كۆتاییان پێ دێت، یان بژاره‌ی دووه‌م كه هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت به واقیع و ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ریكایش له هه‌ردوولاوه خه‌ریكی ئاماده‌كاری و به‌ره‌وپێشچوونه.