لیندزى گراهام سیناتۆرى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى ره‌خنه‌ى توند له میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، " له قسه پڕوپووچه‌كانتان بێزار بووم"، هاوكات هێرش ده‌كاته سه‌ر توركیا و قه‌ته‌ر و میسر، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و وڵاتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان ده‌یانه‌وێ بارودۆخى ئێسته وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه. به بڕواى گراهام ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ساده‌ترین پێوه‌رى ئاكار یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى شوبات،
لێدوانێكى لیندزى گراهام بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ره‌خنه‌یه‌كى توند له وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌گرێت و به سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌ڵێ، "واز بێنه، بێزار بووم له‌و قسه پڕوپووچانه‌تان، محه‌مه‌د بن زاید سه‌ربه زایۆنیزم نییه، ئێوه به‌و ململانێیه‌تان له‌گه‌ڵ ئیمارات هانى ئێران ده‌ده‌ن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، سعوودیه و هاوشێوه‌كانى وا تێگه‌یشتن ئه‌مه‌ریكا مانگایه و به خواستى خۆیان ده‌یدۆشن. دواتریش هێرش ده‌كاته سه‌ر توركیا و میسر و قه‌ته‌ر و ده‌ڵێ، "ئه‌وانه له به‌رژوه‌ندیى خۆیان ده‌یانه‌وێ بارودۆخى ئێسته وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه، خواستى گه‌لى ئێران فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. ئه‌مه دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ساده‌ترین پێوه‌رى ئاكار یه‌ك ناگرێته‌وه.
لیندزى گراهام یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ى جیا له‌وه پشتیوانى كورد ده‌كات، هاوكات داواى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانیش ده‌كات.