تره‌مپ ئاماده‌یه دیدارى خامنه‌یى بكات
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ بلۆمبێرگ دووپاتى ده‌كاته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران به باشتر ده‌زانێت له ئه‌گه‌رى شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌یش زۆر زه‌حمه‌ته.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى شوبات، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى كردووه، ئاژانسى رۆیته‌رز به‌شێك له دیمانه‌كه‌ى گواستووه‌ته‌وه، ماركۆ رۆبیۆ ده‌ڵێ، "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به باشترى ده‌زانێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته".
ماركۆ رۆبیۆ له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ته‌نانه‌ت تره‌مپ ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عه‌لى خامنه‌یى دابنیشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خامنه‌یى ئاره‌زووى هه‌بێت". هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات له گفتوگۆى داهاتوو ئاستى پێشكه‌وتن به‌ره‌و رێككه‌وتن روون ده‌بێته‌وه.
بڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو له جنێڤ گه‌ڕى دووه‌مى دانوستاندنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڕێوه بچێت.