ڤۆلۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكراینا راى گه‌یاند، پێویسته ده‌ستبه‌جێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رژێمى ئێران بوه‌ستێنرێت، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له دژى ئێران فڕۆكه‌یه‌كى زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى شوبات، سه‌رۆكى ئۆكراینا دووپاتى كرده‌وه، ده‌بێت هه‌ژموونى ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها گوتیشى، "ئۆكراینا ژماره‌یه‌كى زۆر درۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى شاهیدى ئێران له كار بخات و سوودى نه‌مێنێ".
له سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى نێوان ئۆكرانیا و رووسیا له ساڵى 2022دا ، ئێران پشتگیریى رووسیاى كردووه و ژماره‌یه‌كى زۆر درۆنى پێ داوه. به‌تایبه‌تى درۆنى موهاجیر6 و شاهید 129 و شاهید 191، ئه‌مه‌یش ئۆكرایناى نیگه‌ران كردووه.