بەهۆی لاوازیی رۆڵیان لە گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و باڵادەستیی ئەمەریكا بەسەر گفتوگۆكاندا، بەتایبەتی هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی میونیخ، كە لە رووی باسەكان گرنگییەكی گەورەی بە ئێران دا، وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی هێرش دەكاتە سەر یەكێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا بە نەمانی هیچ سەنگ و كاریگەرییەكیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەكات.
ئەمڕۆ شەموو
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێك بە توندی هێرشی كردە سەر یەكێتی ئەوروپا و رای گەیاند كە گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا لاوازیی و پەككەوتەیی یەكێتی ئەوروپا و نەبوونی گرنگییەكەی دەرخست، كاتێك وڵاتانی دۆست لە ناوچەكە لە ئەندامانی یەكێتییەكە و كۆمەڵەی ترۆیكا، واتە بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا كاریگەرترن.
دووپاتی كردەوە، هەست بە خەمباری دەكەم بەهۆی ئەوەی كۆنگرەی میونیخ بۆ ئاسایش، كە بە رژدی و رەسەنایەتی ناسراوە، لەبارەی قسەكردن لەسەر ئێران بووەتە "سێركی میونیخ"، پێ دەچێت یەكێتی ئەوروپا بەهۆی بێتوانایی لە تێگەیشتنی ئەوەی لە ئێران روو دەدات تووشی شێوان هاتووە، بۆیە یەكێتییەكە هیچ قورسایی و سەنگێكی جیۆسیاسی لە ناوچەكە نەماوە، بەتایبەتی ئەڵمانیا كە رابەرایەتیكردنی سیاسەتە ناوچەییەكەی داوەتە دەست ئیسرائیل.