ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ و بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له چوارشه‌می ڕابردوو له كۆشكی سپی، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی له‌سه‌ر ئابووری ئێران چڕتر و قورس‌تر بكات، به تایبه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن تارانه‌وه به چین.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌كسیۆس"ی ئه‌مه‌ریكی قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و كه گوتوویانه، هه‌ڵمه‌تی توندترین فشار هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی به‌رده‌وام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكرێ، تا له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستاندنه‌كان، ئه‌مه‌ریكا بۆ گورز وه‌شاندن له ڕژێمی ئێران ته‌واو ئاماده بێت.
ئێسته زیاتر له 80% هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین ده‌ڕوات، له كاتێكدا په‌كین بڕی كڕینی نه‌وت له ئێران كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ئابووری زۆر به‌هێز له دژی ئێران و وا ده‌كات تاران به حساباته‌كانی دا بچێته‌وه و سازشی زیاتر له دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ ڕێككه‌وتوون، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌تا له توانایدا هه‌یه پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر ئێران، به دیاریكراویش كێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین بكات به ئامانجی خۆی و به وردی كاری له‌سه‌ر بكات.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نه‌تانیاهۆ و تره‌مپ له كاتێكدایه كه 10 ڕۆژ به‌ر له ئێسته تره‌مپ فه‌رمانێكی له دژی ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، واژووكرد كه تێیدا ڕێژه‌ی باجی گومرگی به بڕی 25% له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه زیاد كرد، كه مامه‌ڵه و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.