ڕۆژنامه‌یه‌كی كه‌نه‌دی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه ئۆتاوا ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری له حكوومه‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له ئێران دروست ببێت و ڕژێمی ئێسته‌ی ئێران به ته‌واوی له‌ناو ببرێت. به‌ڵام ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌شداربوون له شه‌ڕی دژ به ئێران ده‌رنه‌بڕی.
ئه‌نیتا ئه‌ناند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
كه‌نه‌دا له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "گلۆپ ئه‌ند مه‌یل" كه له ئه‌ڵمانیا و له په‌راوێزی كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش سازكردووه ده‌ڵێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌ناڵی دیپلۆماسی و پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌ینه‌وه، تا ئه‌و ڕژێمه‌ی ئێسته له‌سه‌ر حوكمه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تر شوێنی بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یش كه ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌نه‌دا له 2012ه‌وه سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیووه و تا ئێسته‌یش سووره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی.
ئه‌ناندا له لێدوانێكی تردا گوتی، جیا له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ڕژێمی ئێران بگۆڕێ و پێوه‌ندی دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵ تاران پچڕاندووه، هاوكات سزای قورسی ئابووریمان به‌سه‌ر سه‌پاندووه، له ڕۆژانی ڕابردوویش سزا به‌سه‌ر حه‌وت كه‌سی تر له حكوومه‌تی ئێران له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه سه‌پێنرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان به ڕژێمه‌وه هه‌بووه و مافه‌كانی مرۆڤیان له‌و وڵاته به ته‌واوی پێشێل كردووه.