میدیای نزیك لە دەم پارتی بڵاوی كردەوە كە سبەی شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجالان دەكات.
سبەی دووشەم 16ـی شوبات، شاندی دەم پارتی كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان، میتحەد سانجار و ئوزگور فایەق لەگەڵ ئۆجەلان كۆدەبنەوە.
جێی ئاماژەیە كە دوایین دیداری شاندەكە لەگەڵ ئۆجالان لە 17ـی كانوونی دووەم بوو.
پێشتر شاندی دەم پارتی رای گەیاندبوو كە بۆ متمانە و هەنگاوی كۆنكرێتی، پێویستیان بە چڕكردنەوەی كارەكانی پەرلەمانی توركیا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دامەزراوەكانی حكوومەتە.
هەروەها ئێستە تەواوی رێكخراوەكانی سەر بە پەكەكە داوای ئازادكردنی ئۆجالان دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیانەوێ گوشاری جۆراوجۆر دروست بكەن.