فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده كۆبووه‌وه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، "وه‌زیرى ده‌ره‌وه پشتیوانى عێراق بۆ رێككه‌وتنى هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى شوبات له میونشن له په‌راوێزى كۆنگره‌ى ئاسایش كه له شاره‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده كۆبووه‌وه. له راگه‌ینراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هاتووه، "له دیداره‌كه تاوتوێى دوایین پێشهاته ته‌ناهییه‌كانى سووریا كرا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پیرۆزبایى عێراق و پشتیوانییه‌كه‌ى بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى كاتى سووریا دووپات كردووه".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه باس له پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى گیراوه‌كانى داعش بۆ عێراق كراوه و دۆسیه‌ى بژیوى دانیشتووانى جزیره "رۆژئاواى كوردستان" تاوتوێ كراوه.