لە ماوەی رابردوو زیاتر لە جارێك ئەمەریكا و دوا جار راستەوخۆ لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكەكەی كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رەت كردەوە، شرۆڤەكارێكی سیاسیی ئێرانی پێی وایە یەكێك لە هۆكارەكان ترسی واشنتنە لە زیادبوونی دەسەڵاتی میلیشیاكانی نزیك لە ئێرانە.
حوسێن كەنعانی موقەدەم شرۆڤەكاری سیاسی ئاماژە دەكات، سیناریۆی گەڕانەوەی نووری مالیكی بۆ دەسەڵات لە عێراق نیگەرانی لای ئیدارەی ئەمەریكا دروست كردووە لە ئەگەری زیادبوونی دەسەڵاتی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لە عێراق، چونكە مالیكی یەكێكە لە بەهێزترین پاڵپشتەكان بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەو انە بۆ حەشدی شەعبی.
ئاماژەی كرد، لە حاڵەتی گەڕانەوەی مالیكی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەت، هەر پەرەسەندن و هێرشێك بۆ سەر ئێران دەبێتە رووبەڕووبوونەوەیەكی فرەوانی ناوچەكە و راستەوخۆ عێراقیش دەگرێتەوە و سەركردایەتیی ئێران باسی ئەوەیان كردووە كە هەر شەڕێكی نوێ تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە و ئەگەۆری هەیە هاوپەیمانەكانی ئێران لە ناوچەكەش بگرێتەوە.
ئەو شرۆڤەكارە سیاسییە پێی وابوو عێراق خاڵێكی ستراتیجییە لەهەر ململانێ و شەڕێك لە ناوچەكە و هەر رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لەگەڵ ئێران، ئەمەریكا لە چەندان بەرە لە ناوچەكە دەخاتە شەڕ.