عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، له وتارێكدا كه پێشكه‌شى ئێرانییه‌كانى كردووه ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ئێران له‌ناو ببات". رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌مه‌ریكى ترسناكه، به‌ڵام له‌و ترسناكتر ئه‌و چه‌كه‌یه كه ده‌توانێ ئه‌و كه‌شتییه نقومى قووڵایى ده‌ریا بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى شوبات
عه‌لى خامنه‌یى ده‌ڵێ، "سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه سوپاكه‌یان به‌هێزترینه له دنیادا، به‌ڵام زۆرجار به‌هێزترین سوپا زله‌ی ئه‌وتۆى به‌رده‌كه‌وێت كه ناتوانێ بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى خامنه‌یى ده‌ڵێ، "یان ده‌ڵێن كه‌شتیى فڕۆكه‌هه‌ڵگریان به ئاراسته‌ى ئێران ناردووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ترسناكه، به‌ڵام ترسناكتر ئه‌و چه‌كه‌یه كه ده‌توانێ له قووڵایى ده‌ریا نقومى بكات".
دواتریش باس له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌مدواییه تره‌مپ گوتى 47 ساڵه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى زاڵ بێت، گله‌یى له گه‌له‌كه‌ى كرد، ئه‌مه ددانپێنانێكى باشه، منیش ده‌ڵێم، تۆیش ناتوانى ئه‌م كاره بكه‌یت".