پارتى داواى پۆسته‌كه‌ى بابه‌كر زێبارى ده‌كاته‌وه‌

:: PM:02:27:17/02/2026 ‌
ئه‌شواق جاف: پۆستى سوپاسالار پشكى كورده‌


ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "پۆستى سوپاسالارى عێراق بۆ كورده‌ و ئێمه‌ داواى ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى شوبات، ئه‌شواق جاف لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌ داوه‌ و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى پۆسته‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌، پۆستى سوپاسالاری كه‌ پێشتر بابه‌كر زێبارى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌برد دواتر خانه‌نیشین كرا، ئێمه‌ هه‌میشه‌ دووپات له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و شایسته‌مانه‌".

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داواى ئه‌و پۆسته‌یان كردووه‌، ئه‌شواق جاف باس له‌وه‌ ده‌كات ئێسته‌ مشتومڕ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، دواتر دانوستاندن له‌سه‌ر پۆسته‌كانى تر ده‌كرێت.

 دواى 2003 تا ساڵى 2015 پۆستى سوپاسالارى عێراق بۆ كورد و بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان بوو، بابه‌كر زێبارى له‌ پۆسته‌كه‌دا بوو.
 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل