سهراب ئه‌لیاس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كچانى رزگاربووى ئێزدى له وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ناو ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون، سێ تیرۆریست ناسراونه‌ته‌وه كه كچانى ئێزدییان له شنگال رفاندووه. ئه‌و به‌رپرسه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، سێ قوربانیى ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستیان به رێكاری یاسایى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستنیشانى تیرۆریسته‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى شوباتی 2026، سهراب ئه‌لیاس له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سێ تۆمه‌تبار به‌شدارییان له رفاندنى كچانى ئێزدى كردووه، ئه‌و تیرۆریستانهیش له‌ناو ئه‌و گیراوانه بوون كه له سووریاوه گوێزرانه‌وه عێراق.
سهراب له لێدوانه‌كه‌ى كه له شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "دادگا فه‌رمانگه‌كه‌ى ئێمه‌ى له‌و سێ كه‌سه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئێسته یه‌كێك له قوربانییه‌كانى ئه‌و سێ كه‌سه له ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دوو قوربانی تریش له كچانى ئێزدى له شنگالن چاوه‌ڕوانى رێكارە یاساییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانبارانە له‌لایه‌ن قوربانییه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان بكرێن".
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ئاشكراى كرد، له چه‌ند رۆژى رابردوودا لێپرسینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى له‌گه‌ڵ 400 تیرۆریستى داعش كراوه.
له هاوینى 2014 كاتێك رێكخراوى تیرۆریستیى داعش، مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى عێراقى داگیركرد، به هه‌زاران ژن و منداڵى ئێزدیى رفاند.