گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له كاركردن و نزیكبووه‌ته‌وه له ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ هێرشكردن و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مه‌ریكا ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتوو سوپا به ته‌واوی ئاماده ده‌بێ بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ئێران، به‌ڵام له كاتی وه‌شاندنی هه‌ر گوزێكی سه‌ربازی هه‌نگاوی تری ده‌وێ، به تایبه‌ت كاتێك پلانی جه‌نگ داده‌ڕێژرێت و جووڵه به كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌كرێت، له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تا ئێسته ڕای نه‌گه‌یاندووه كه بڕیاری هێرشی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌دات، یان به‌رده‌وام ده‌بێ له گفتوگۆكردن، ئێسته له نێو كۆشكی سپی هه‌مووان باسی ئه‌و خۆیه‌كلایی كردنه‌وه ده‌ده‌ین، جیا له‌وه‌یش پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ مه‌ترسییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكرێت.
به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه تره‌مپ له هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون بۆ واشنتن بانگكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بانگكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆی شاره‌زابوونیانه له جیوگرافیبای ناوچه‌كه و شرۆڤه و خه‌مڵاندنه‌كانه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی ئێران، كه ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ون چی ده‌بن؟.