وەزیری پێوەندییەكانی تاڵیبان، لە میانەی ئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ رای گەیاند، پزیشكی پیاو بە "مەحەرەم" بۆ ژنان دادەنرێت و بۆیان هەیە دەستییان لێ بدەن.
مەولای حەمەدەڵا نەعمانی ئاماژەی بەوەش كرد، پزیشكی پیاو لە كاتی پێشكەشكردنی چارەسەر، بۆی هەیە "جلوبەرگی ئافرەت لابدات و دەست لە جەستەی بدات".
لە حكوومەتەكەی تاڵیباندا پێشتر فتوا درابوو كە پزیشكی پیاو دەست لە خانمانی نەخۆش نەدات، تەنیا بەزمان رێنوێنیین بكات.
پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتی ساڵی 2025دا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە تاڵیبان ژنان لە خوێندن دادەبڕن و خوێندنی ژنان ئاسانكاریی بۆ ناكرێت، بۆیە زۆرینەی فەرمانگەكانی پیاو تێیدا كار دەكەن و كێشەی پزیشكی ژنیش گەلێك زۆرە.