حه‌لبووسى به سه‌رشۆڕى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه
حه‌لبووسى ئه‌و جاره گه‌ڕایه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌زعه‌لى بووه هاوپه‌یمان
هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌نبار حه‌لبووسى ده‌ناسن و ده‌زانن داپیره‌ى كێیه
حه‌لبووسى به گاڵته‌جارییه‌ك كه پێشتر ئاماده‌كراوه دژایه‌تى كورد ده‌كات
هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى به رێنوێنى محه‌مه‌د حه‌لبووسى پۆستى سوپاسالارى به‌خشى
د. یه‌حیا كوبه‌یسى مامۆستای زانكۆ و چاودێرى سیاسى، چه‌ند پۆستێكى له فه‌یسبووك له دژى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "حه‌لبووسى دروستكراوى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و فایق زێدانه و به‌شێوه‌یه‌كى منداڵانه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان.
یه‌حیا كوبه‌یسى جیا له‌وه‌ى چاودێرى سیاسییه، سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى سوننه‌یه و له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، چه‌ند پۆستێكى له دژى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "محه‌مه‌د حه‌لبووسى دروستكراوى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و فایه‌ق زێدانه".
مه‌به‌ستى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى بوو له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا كوژرا، هه‌روه‌ها فایه‌ق زێدانیش سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقه. یه‌حیا كوبه‌یسى له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "دواتر حه‌لبووسى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانى كرد، بووه ناپاك، دواتر له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌سه‌رشۆڕى ده‌ركرا، ئینجا گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى هاوپه‌یمانه، به‌شێوه‌یه‌كى منداڵانه هه‌ڵوێستى له دژى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه".
یه‌حیا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "حه‌لبووسى بووه‌ته نیشتمانپه‌روه‌ر، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدبوونى مالیكى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌م جاره ده‌بێته‌وه سیخوڕ، جارێكى تر رێككه‌وتنێك له دژى كورد ده‌كات له میانه‌ى گاڵته‌جاڕییه‌ك كه پێشتر ئاماده كراوه". كوبه‌یسى پێی وایه هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌تپه‌تێنى سیاسیى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى "كڕیارئاسا" و سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ى به ئه‌خلاقێكى له‌شفرۆشانه داواى ده‌كه‌ن.
له پۆستێكى تردا یه‌حیا كوبه‌یسى باس له‌وه ده‌كات، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى سوننه ئه‌وانه‌ى به ده‌ورى حه‌لبووسین و یانیش له‌گه‌ڵی هاوپه‌یمانن، ره‌چه‌ڵه‌كیان چییه. یه‌حیا كوبه‌یسى ده‌ڵێ، "حه‌لبووسییه‌كان له شارۆچكه‌ى گه‌رمه به ته‌واوى محه‌مه‌د حه‌لبووسى ده‌ناسن و ده‌زانن داپیره‌ى كێیه؟ جه‌غافییه‌كان ده‌زانن به ته‌واوى خالید به‌تال به‌ر له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان وه‌ربگرێت كێ بوون، جبوور له ماحووز و حه‌ویجه و كه‌ركووك، ده‌زانن محه‌مه‌د ته‌میم كێ بوو، بارودۆخى دارایى چى بوو به‌ر له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ربگرێت".
له پۆستێكى تردا یه‌حیا كوبه‌یسى ناوى حه‌لبووسى به "قه‌ره‌قۆز" ده‌بات و ده‌ڵێ، "حزبى ئیسلامى له دواى 2014 هاوپه‌یمانى قه‌ره‌قۆز بوو له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى موته‌حیدوون، دواتر له دواى 2018 یه‌حیا محه‌مه‌دى و سه‌میره غه‌لاب ئه‌ندامانى حزبى ئیسلامیى هاوپه‌یمانى قه‌ره‌قۆز بوو. هه‌ر له 2018 قه‌ره‌قۆزى بچووك هاوپه‌یمانى موسه‌نا سامه‌ڕایى بوو، به یه‌كه‌وه 40 ملیۆن دۆلاریان له گرێبه‌ستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده برد، به‌ڵام ناكۆكى كه‌وته نێوانیان كاتێك موسه‌نا رازى نه‌بوو پشكى حه‌لبووسى بدات كه پێنج ملیۆن دۆلار بوو.
له‌باره‌ی پێدانى پۆستى سوپاسالارى عێراق به كه‌سێكى شیعه، د. یه‌حیا كوبه‌یسى پۆستێكى تایبه‌تى كردووه و ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى به رێنوێنیى محه‌مه‌د حه‌لبووسى كردى، رێككه‌وتنێكى چه‌په‌ڵه له‌باره‌ى پۆستى سوپاسالارى عێراق. هه‌ر ده‌رفه‌تێكى بۆ داواكارى به‌ده‌ستهێنانى هاوسه‌نگى نیشتمانى له پۆسته باڵاكانى ده‌وڵه‌ت له‌ناو برد. هه‌روه‌ها به كرده‌نى ده‌رفه‌تى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریشى له ده‌ست سوننه دا".