روانگه‌ى عێراقى سه‌وز پێشبینى ده‌كات هاوینى ئه‌مساڵ، گه‌رمترین هاوین بێت له عێراق به‌تایبه‌تى له به‌غداى پایته‌خت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك گاز هه‌ن نزیكه‌ى پێنج ساڵه په‌نگ ده‌خۆنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى شوبات، روانگه‌ى عێراقى سه‌وز كه رێكخراوێكى به‌ناوبانگه له بوارى ژینگه‌دا، له راگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینى ده‌كات هاوینى ئه‌مساڵى عێراق گه‌رمترین هاوین بێت، به‌تایبه‌تى له به‌غداى پایته‌خت.
روانگه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ى نیگه‌رانییه، ده‌ركه‌وته‌كانى گازه‌كان كه له (carbon mapper) ده‌ركه‌وتووه، تێیدا ئاماژه‌ى ئه‌وه هه‌یه گازى ئۆكیسدى نیترۆز N2O و هه‌روه‌ها دووه‌م ئۆكیسدى كاربۆن CO2 له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا زۆر قه‌تیس بووه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریى بۆ سه‌ر كه‌شوهه‌وا ده‌بێت و گه‌رمى ده‌كات.
ئه‌و رێكخراوه دووپاتى ده‌كاته‌وه، ره‌نگه توندیى گه‌رماكه هێنده زۆر بێت، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان هه‌بێت، بۆیه داواى چاره‌سه‌رى به‌په‌له ده‌كات.