چوار سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى ئاشكرایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ گوشارێكى زۆر ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى له هه‌ندێك وڵات رابگرێت كه یه‌كێكیان عێراقه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى "پۆلیتیكۆ" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى شوبات ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چوار سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى ئاشكرایان كردووه، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ گوشارێكى زۆری خستووه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى له هه‌ندێك وڵات كه‌م بكاته‌وه.
له‌وانه پرۆسه‌ى پاراستنى ئاشتى له كۆسۆڤۆ كه‌م بكاته‌وه، رێگرى له ئۆكرانیا و هه‌ندێك وڵاتى تر بكات، به‌شدار نه‌بن له لووتكه‌ى ساڵانه‌ى ناتۆ كه ته‌مووزى ئه‌مساڵ له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت. یه‌كێكیش تریش له‌و وڵاتانه كه داواكراوه بۆ ئه‌وه‌ى ناتۆ چالاكییه‌كانى رابگرێت عێراقه.
رۆژنامه‌ى پۆلیتیكۆ باسى له‌وه كردووه، ئه‌و كۆششانه‌ى حكوومه‌تى تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌یه ناتۆ وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ئه‌وروپى- ئه‌تڵه‌سى بێت و واز له‌وه بهێنێت له ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدار بێت.