وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر بە قەزاكردنی شارەدێی جەلەولا دا و عومەر كورەویی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە فەرمی گۆڕینی یەكەی كارگێڕیی جەلەولای لە شارەدێوە بۆ "شارۆكە" راگەیاند.
بەپێی بڕیارەكە، لەمڕۆوە جەلەولا وەك قەزایەكی فەرمی دەچێتە ناو هەیكەلییەی یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای دیالەوە، كە ئەمەش بە گوتەی سەرۆكی ئەنجوومەن، "مافێكی یاسایی و شایستەیەكی دواكەوتووی ناحیەكە بووە".
جەلەولا كە لە ناوە رەسەنە كوردییەكەیدا بە گوڵاڵە دەناسرێت، یەكێكە لە ناوچە هەرە گرنگ و ستراتیجییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان. ئەم ناحیەیە بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی و پێكهاتەی دانیشتووانەكەیەوە، هەمیشە جێگەی ململانێ و بایەخ بووە.
جەلەولا دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی عێراق و سەر بە پارێزگای دیالەیە، كە ناوچەیەكی كوردسانی دەرەوەی ئیدارەی سنووری هەرێمی كوردستانە.