ئەڵمانیا هێزەكانی دەباتە دەرەوەی عێراق

:: PM:08:37:19/02/2026 ‌

لە سایەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و زیادبوونی ئەگەری شەڕ و هێرشی سەربازیی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران، ناوچەكە روو لە گرژی و ئامادەسازییە، ئەمڕ‌وۆ پێنجشەم سوپای ئەڵمانیا ژمارەیەك لە كارمەندانی بە شێوەیەكی كاتی بردووەتە دەرەوەی هەولێر.

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو رێوشوێنە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، دەیان سەربازی ئەڵمانیا بۆ دەرەوەی بنكەی هەولێر گوازراونەتەوە و ئێستە تەنیا چەند كارمەنێكی پێویست ماون بۆ بەڕێوەبردنی كارەكان، بڕیاری گواستنەوەی هێزەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان وەرگیراوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا سەرچاوەی ئاڵۆزییەكانی دیاری نەكرد، بەڵام ئەو هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ كۆكردنەوەی هێزێكی زۆری سەربازیی ئەمەریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە پەنابردن بۆ بژارەی سەربازی لە حاڵەتی بنبەستگەیشتنی دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێران.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل