هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هاوكاتن لەگەڵ كۆكردنەوەی هێزێكی گەورەی سەربازیی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێ دەچێت ئەوجارە دووەم گۆڕانكاریی گەورە لە دوای سووریا، لە ئێران بیت، بەتایبەتی كە ئەو وڵاتە خۆی لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی دەدزێتەوە، شارەزایان پێشبینیی گورزێكی سنووردار یان گەورەی ئەمەریكا بۆ ئێران دەكەن، بۆ ئەو مەبەستە فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆرد بەڕێگەوەیە.
كەناڵی
"ئەی بی سی"ی تەلەڤزیۆنی لە زانیارییەكانی ماڵپەڕی چاودێریی دەریایی " MarineTraffic "ی گواستەوە كە فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێی جیراڵد فۆرد"، كەناراوەكانی مەغریبی جێهێشتووە و بە هاوەڵی چوار كەشتیی بۆردمانكەر و دیان فڕۆكەی جەنگی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێگەوەیە، ئەوەش دوای كۆتاهاتنی ئەركەكانی لە دەریای كاریبی.
كەناڵەكە باسی ئەوەشی كرد كە دوو فڕۆكەی جەنگی لە جۆری " C-2A Greyhound "، ئەوانیش گەیشتوونەتە كەناراوەكانی پورتوگال و بەرەو ناوچەكە بەڕێگەوەن.
ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ترەمپیان راگەیاند كە سوپای ئەمەریكا شەمووی داهاتووەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئامادە دەبێت، لەگەڵ پێشبینیی دواكەوتنی هەر جموجۆڵێكی سەربازیی ئەمەریكا لە دژی ئێران بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەمشەویش ترەمپ وریایی دا بەوەی ئەگەر لەگەڵ ئێران بە رێككەوتن نەگەن شتی خراپ روودەدات، ترەمپ دووپاتی كردەوە كە 10 رۆژی داهاتوو یەكلاكەرەوەیە بۆ زانینی ئاخۆ لەگەڵ تاران دەگەین بە رێككەوتن یان نا، نابێت ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات.