سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان، وەڵامی باڵوێزی ئەمەریكا لە تەلئەبیب دەداتەوە كە ڕای گەیاندبوو بەپێی تەورات، ئیسرائیل مافی هەیە دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت.
د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان، وەڵامی مایك هاكابی باڵوێزی ئەمەریكا لە ئیسرائیل دەداتەوە كە ڕای گەیاندبوو، ئیسرائیل بەپێی تەورات مافی كۆنترۆڵكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە لە نیلەوە تا فورات.
د. عەلی قەرەداغی ڕای گەیاند، زەوی بە یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوە دەبرێت، نەك بە لێكدانەوەیەكی ئاینی بۆ ئەوەی مافی سەروەریی بەسەر گەلاندا بدرێت.
گوتیشی، دەستبردن بۆ سەروەریی وڵاتان لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت، دەرگای پشێوی دەكاتەوە و هەموو هەوڵە رژدەكان بەرەو ئاشتییەكی دادگەرانە لەبار دەبات.
د. عەلی قەرەداغی ڕاشی گەیاند، سەقامگیری پێویستی بە دداننان بە مافە نیشتمانییەكانە و دەبێت بە ڕێزی گەلەكان پارێزراو بێت و دەرگای فراوانخوازی لە رێگەی هێزەوە دابخرێت.
دوێنێ شەویش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، لێدوانەكەی باڵوێزی ئەمەریكای سەركۆنە كرد.