ڕوانگەی سووری رای گەیاند، ڕۆژنامەنووسێك دوای ئەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆی "یوتیوب" باسی لە دۆخی سیاسی و توندوتیژییەكانی ناو سووریای كردووە، لە پارێزگای لازقیە بە فیشەكێك كە لە سەری دراوە كوژراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، عەلا محەمەد كە پێشتر ڕۆژنامەنووسێكی وەرزشی بووە، لە ناو ماڵەكەی خۆیدا لە گوندی نینی بە كوژراوی دۆزرایەوە.
روانگەكە دەڵێت: كوژرانەكەی تەنیا چوار سەعات دوای ئەوە بووە كە لە یوتیوب باسی پێكدادانەكانی دێرزوور و شكستی حكوومەتی لە بنیاتنانی سوپایەكی نیشتمانی كردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ڕۆژنامەنووسە گوتوویەتی: "حكوومەت لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوودا هیچ دەستكەوتێكی سیاسی نەبووە و هەندێك لایەنی چەكدار لەبری وەزارەت، جێبەجێكاری ئەجێندای گرووپە دەرەكییەكانن."