دەستەی پاسەوانی نهێنیی ئەمەریكا رای گەیاند كە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەم چەكدارێكیان كوشتووە بە نایاسایی هەوڵی داوە دزە بكاتە ناو شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كەمپی مارا لاگو لە ویلایەتی فلۆریدا، ئەو گەنجێكی 20 ساڵ بووە و چەكی پێ بووە.
وەك ل
ە بەیاننامەیەكی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا هاتووە، گومانلێكراوەكە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بووە و لە نزیك دەروازەی باكوری كەمپەكە بینراوە كە چەكێكی راو و بۆمبێكی سووتەمەنی پێ بووە، دەستەی پاسەوانانی نهێنی وەك هەڕەشەیەكی راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ كردووە و تەقەیان لێی كردووە و كوشتوویانە، لەو ساتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەوێ نەبووە و لە واشنتن بووە.
وەك میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بە بەشداریی ئاژانسی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستی پێ كردووە، ئەنتۆنی گولیلمی گوتەبێژ بەناوی دەستەكە لە تۆڕی ئیكس بڵاوی كردەوە، دەستەی پاسەوانیی نهێنی تەقەیان لە چەكدارێك كردووە كە بە نایاسایی هاتووەتە ناو ناوچەی مارالاگو لە بەیانی ئەمڕۆ، ئەوكات سەرۆك ترەمپ لەو شوێنە بووە.
شایەنی باسە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە 2024 دووجار هەوڵی تیرۆركردنی درا، لەوانە لە یاریگەی گۆڵف لە ویست بالم.