بەپێی لێكدانەوەی شارەزایان هەریەك لە ئێران و ئەمەریكا دەیانەوێ ئاڵۆزییەكانیان نەگات بە شەڕ، كە رەنگە وێرانكاری بۆ ناوچەكە تیادا بێت و وڵاتانی ناوچەكەش، بەتایبەتی كەنداو، گوشار لە ئەمەریكا دەكەن بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەكە نەشێوێت، ئەمشەو سوڵتاننشینی عومان كە ناوەندگیریی دانوستانە ناراستەوخۆكانی ئێران و ئەمەریكا دەكات، دووپاتی كردەوە كە گەڕی سێیەم و داهاتوو دانوستانەكان پێنجشەمی داهاتوولە جنێڤ بەڕێوە دەچێت.
هاوكات ئەمشەو هەریەك لە بەرپرسانی ئەمەریكا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایان گەیاند كە ئەگەری هەیە گەڕی نوێی دانوستانەكانی ئەمەریكا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران پێنجشەمی داهاتوو لە جنێڤ بەڕێوە بچێت، ئەمشەو عومان دووپاتی كردەوە كە گەڕی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئەمەریكا پێنجشەمی داهاتوو لە جنێڤ لەن سویسرا بەڕێوە دەچێت.
ئەمشەو بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی بە ماڵپەڕی
"ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی راگەیاند كە گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا پێنجشەمی داهاتوو لە جنێڤ دێتە سازكردن، لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عومان لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، خۆشحاڵم كە دووپاتی بكەمەوە بەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران پێنجشەمی داهاتوو لە جنێڤ ساز دەكرێت، هەوڵی ئەوە دەدرێت كە بە رێككەوتن بگەن.