ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مره‌یكی له زاری به‌رپرسان و كه‌سانی نزیك له كۆشكی سپییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری شكستی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆردمانی سنوورداری ئێران ده‌كات، تا ناچاری بكات داواكانی ئه‌مه‌ریكا له دانوستاندنه‌كان قبووڵ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر نه‌یه‌ته ژێربار، ئه‌وا له مانگه‌كانی داهاتوو هێرشی فره‌وان به ئامانجی كۆتاییهێنان به ڕژێمی ئێران ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاوێژكاران و كه‌سانی نزیك له تره‌مپ بۆ نیویۆرك تایمز قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، تره‌مپ مه‌یلی له جێبه‌جێكردنی بۆردمانی ئێران به‌شێوه‌ی سنووردار له ڕۆژانی داهاتوو هه‌یه، به ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامێك به سه‌ركرده‌كانی ئێران تا به ڕژدییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كان وه‌ربگرن و ده‌سبه‌رداری توانا ناوكییه‌كانیان بن له دانوستاندنه‌كان، له‌و بۆردمانانه‌یش بنكه‌كانی سوپای پاسداران و وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی و بنكه‌كانی پێوه‌ست به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك ده‌كرێنه ئامانج.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئێران له دانوستاندنه‌كان نه‌چێته ژێرباری داواكانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی بۆردمانه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێن، تاران هه‌ر سوور بێ له‌سه‌ر سازش نه‌كردن، ئه‌مجاره له مانگه‌كانی داهاتوو گورزی سه‌ربازی ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌سره‌وێنرێته ئێران به ئامانجی ڕیشه‌كێشكردنی ڕژێمی ئێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران.