عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى عێراقى بانگه‌وازێك بۆ لایه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌بێت سازش بكه‌ن و حكوومه‌ت پێكبهێنرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات،
عه‌مار حه‌كیم له بۆنه‌ى ساڵیادى كۆچى دوایى عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمى باوكى، بانگه‌وازێكى به لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق دا و گوتى، "ده‌بێت ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان سازش له‌سه‌ر بهرژەوهندییه تایبه‌ته‌كانیان بكه‌ن".
حه‌كیم دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و چه‌قبه‌ستووه سیاسییه‌ى هه‌یه دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت شه‌كه‌ت ده‌كات و ده‌شڵێ، "عێراق به‌رگه‌ى ململانێى زیاتر ناگرێت".
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه دژى كاندیدبوونى نوورى مالیكییه بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى نوێى عێراق. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا، بۆ بابەتى كاندیدى سه‌رۆكى حكوومه‌ت چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه كۆببێته‌وه.