كۆشكی سپی: سەرۆك ترەمپ ئامادەیە زەبری كوشندە بوەشێنێت

:: PM:06:10:24/02/2026 ‌
كارولین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی لەبارەی نوێترین هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە بەرانبەر ئێران گوتی، "بژاردەی یەكەم هەمیشە دیپلۆماسییە بۆ ترەمپ، بەڵام ئامادەیشە زەبری كوشندە بوەشێنێ‌ ئەگەر پێویست بكات".

ئەمڕۆ سێشەم 24ی شوبات ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانی كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی بڵاوكردووەتەوە كە تایبەتە بە هەڵوێستی سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی ئێران. 

كارۆلین لیڤیت بە رۆژنامەنووسان دەڵێ‌،"بژاردەی یەكەم هەمیشە دیپلۆماسییەتە بۆ ترەمپ، بەڵام ئامادەیشە زەبری كوشندە بوەشێنێ‌ ئەگەر پێویست بكات".

چەند هەفتەیەكە ئەمەریكا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات لە دژی ئێران، تا ئێستەیش دوو گەڕی دانوستان لەنێوان ئەم دوو وڵاتە بەڕێوەچووە، بڕیاریشە گەڕێكی تر بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئەتۆمی بەڕێوە بچێت.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل