به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو دووباره به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه ته‌كنیكییه‌كه چاك ده‌كرێته‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی
عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به رووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخراوه، خه‌ریكی چاككردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌ین و له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو دووباره فڕۆكه‌خانه‌كه پێشوازی له گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌و گوته‌بێژه پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به هۆكاری ته‌ناهی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق نییه و بگره ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه.
زیاتر گوتی، تیمی ته‌كنیكی تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به‌كاركردووه، تا كێشه ته‌كنیكییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌سبه‌جێ كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێ و پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی تێیدا هه‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه كاری له پێشینه‌مان بریتییه له ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران بۆیه سه‌رنجی سه‌ره‌كیمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه و له بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كاره‌كان ده‌وه‌ستێنین تا به ته‌واوی سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند سه‌عاتێكی داهاتوویش دوای ته‌واوبوونی پشكنین و نه‌هێشتنی كێشه ته‌كنیكییه‌كه ڕاسته‌وخۆ جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌كه بكرێته‌وه.