ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی به چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی داوه كه كاندیدێكی تر له شوێنی نووری مالیكی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو دیاریی بكه‌ن و به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپیش دووپات له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی كاندیدبوونی مالیكی بۆ سێیه‌م جار له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مره‌یكی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ڕایگه‌یاندووه، ناكرێ حكوومه‌تێك كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران بێ، نه‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له كاری له‌پێشینه‌ی خۆی دابنێت، عێراقی وه‌ك په‌ناگه‌ی ململانێی هه‌رێمی هێشتووه‌ته‌وه و نه‌توانێ هه‌وڵی به‌هێزكردنی هاوبه‌شایه‌تی قازانجبه‌خش بۆ ئه‌مه‌ریكا و عێراقیش په‌ره پێ بدات، قبووڵكراو نییه.
هاوكات زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا، مۆڵه‌تی تا هه‌ینی داهاتووی به چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی داوه تا له بری مالیكی كاندیدێكی تر دیاری بكه‌ن و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت و چیتر دوانه‌خرێت.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی له عێراق له ئه‌گه‌ری كاندیدبوونی مالیكی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنێت و یارمه‌تییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاده‌گرێت، داهاتی نه‌وتی عێراق له بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كات.