لەناو بینە و بەردەی لێدان و لێنەدانی ئێران، تەنانەت شارەزایانیش لەسەر بۆچوونێك جێگیر نین، هەلەكانی شەڕ و رێككەوتن وەك یەكە، چەندان هۆكار هەن دووپات لە حەتمیەتی شەڕ دەكەنەوە و هۆكاری تریش ئەستەمی دەكەن، بەڵام دۆخەكە لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەكان ئاڵۆزە، پرسیاری وادەی هێرشی ئەمەریكا و هەڵگیرسانی شەڕ لە ژیریی دەستكرد كرا.
رۆژنامەی "
جیۆرزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی بۆ هەڵسەنگاندنی پێگە ئەلیكترۆنییەكانی ژیریی دەستكرد، پرسیاری وادەی هێرشكردنە سەر ئێران كرد، "كلوود"، سەرەتا رەتی كردەوە وادەیەك ی ورد بۆ هێرشەكە دیاری بكات، وای دانا كە بڕیاری شەڕ پشت بە هەندێك پەرەسەندن دەبەستێت كە رووی نەداوە، بەڵام دواتر پێشبینی كرد هێرشەكە لە ناوەڕاستی ئاداری 2026 بێت، دواتر وردتر گوتی لە حەوت و هەشتی ئادار.
هەرچی "جیمنای"یە، وای باس كرد یەو بابەتە پێوەستە بە پەرەسەندنە سیاسییەكان و كاتێكی جێگیری نییە، ئەو هێرشەكەی بە چەند هۆكارێك بەستەوە وەك وەڵامی فەرمیی ئێران و كۆتاهاتنی ئەو وادەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئێران دیاری كردووە و ئەنجامی دانوستانە دیپلۆماسییەكان، دواتر وادەكەی لە نێوان شەوی چوار بۆ شەوی شەشی ئاداری داهاتوو دیاری كرد، واتە هێرشەكە بە شەو دەبێت.
"گرووك"، وادەیەكی روونی بۆ هێرشەكە دیاری كرد كە 28ی ئەم مانگەیە، ئەوەشی بە ئەنجامی دانوستانەكانی جنێڤ بەستەوە، دواتر ئەوەی زیاد كرد كە چەند شتێك كار لە وادەكە دەكەن لەوانە رێككەوتنی دیپلۆماسی یان پەرەسەندنێكی كتوپڕ.
هەرچی چات "جی پی تی"یە وادەكەی بە یەكی ئاداری ئەمساڵ دیاری كرد، پێشبینیەكەی تا شەشی ئەو مانگە درێژ كردەوە، دواتر بە وردی باسی سێی ئادار كرد.