ماڵپەڕی مۆنت كارلۆی فڕەنسی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمەریكا سیستمی بەرگریی ئاسمانی نوێی لە هەولێری پایتەخەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوبات، ماڵپەڕی رادیۆی
مۆنت كارلۆی فڕەنسی باسی لەو راگەیەنراوەی میلیشیاكانی سەربە ئێرانی كردووە كە تێیدا هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكەن، بەوە تۆمەتباری دەكەن گوایە پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نەبووە.
مۆنت كارلۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەریەكە لە حزبوڵای عێراقی و بزووتنەوەی نوجەبا، ئەولیا ئەوفیا، سەید شوهەدا، كەتائیبی ئیمام عەلی، لەو راگەیەنراوە بەشدارن. بە بڕوای ئەو ماڵپەڕە مەبەستی میلیشیاكان لە بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، ئەو هێزانەی ئەمەریكان كە لە هەرێمی كوردستاندا جێگیرن.
مۆنت كارلۆ ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە هاوكات لەگەڵ ئەو هەڕەشانە، زانیاریی ئەوە هەیە هێزەكانی ئەمەریكا سیستمی بەرگریی ئاسمانییان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە.